كوشتارگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر گۆشتکراوە بە قوربانی و زیاتر لە (7) تۆن گۆشتی ناتەندروستیش سوتێنراوە.
شاڵاو عارف، سەرپەرشتیاری ستافی پزیشكیی كوشتارگەی سلێمانی، وتی؛ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر گۆشتکراوە بە قوربانی، پێنج ڕۆژ پێش جەژن (793) تۆن و (800) كیلۆگرام گۆشتی سوور لە كوشتارگەوە ڕەوانەی بازاڕەكان كراوە.
وتیشی؛ لە چوار ڕۆژی جەژندا (77) تۆن و (300) كیلۆگرام گۆشتی سور لە كوشتارگەی سلێمانیەوە راده‌ستی هاوڵاتییان كراوەتەوە كە بۆ قوربانیكردن بەكاریان هێناوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له پشكنینه‌كان و نه‌شیاوی بۆخواردن و به‌كارهێنان رێگری له (7) تۆن گۆشتی ناتەندروست كراوه و له‌شوێنی تایبه‌ت سوتێنراوە.
به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌گاته ده‌ست هاوڵاتیان بۆ خواردن، له كوشتارگه‌كاندا پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین و دواتریش پشكنین بۆ گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كرێت، پاش دڵنیابوونه‌وه رێگه ده‌درێت بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى قه‌زای سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نن بۆ رێگری كردن له هه‌بوونی گۆشتی ناته‌ندروست و نه‌شیاو رێگری له سه‌ربڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ له شه‌قام و كۆڵانه‌كان ده‌كات وله‌كاتی هه‌بونیدا ده‌ست به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه سهبڕاوهكه و ئه‌و پێدوایستیانهی له‌و پیشه‌دا به‌كارده‌هێنرێت ده‌گرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كاته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.