Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 08:12

حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان پیرۆز ده‌کات

بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سڵاو وڕێز...
کوردستان TV
100%

بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سڵاو وڕێز بە بۆنەی ۷۳ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هیوای بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاکو ئێستا هێزێکی کاریگەر و ڕۆڵێکى دیار و بەرچاوی هەبووە لە له‌کاروانى بزاڤى رزگاریخوازى گه‌لەکەماندا و لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری بەخشیوە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان ئەم خەبات و تێکۆشانە بەرزدەنرخێنین و جێگای ستایش و پێزانینمانە.

ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی قۆناغێکی نوێی خه‌باتی نیشتمانی و بەهه‌ماهه‌نگیى و کۆده‌نگى هەموو لایەنەکان تێبکۆشین بۆ پته‌وترکردنى قه‌واره‌ى ھه‌رێمى کوردستان و سەرخستنی پرۆسەی دیموکراتی و ئارامی و خۆشگوزرانی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بکەینە ئامانج و دەستەبەریان بکەین. هەر سەرفراز و سەرکەوتووبن مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ۱٦ی ئابی ۲٠۱۹

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.