ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و نهخشسازی و فه‌له‌كناسی و پیشه‌گه‌ری و زانسته‌كان هه‌ر له كۆنی كۆنه‌وه هه‌بوونه و له ته‌نیشت ئاین و بیروباوه‌ڕه‌كان كاری خۆیان كردووه، له دێر و په‌رستگا و كه‌نیسه و مزگه‌وته‌كانیش زۆر له‌وانه خوێندراون، یان باسوخواسیان ده‌رباره كراوه و خه‌ڵكیان له‌سه‌ر پێ گه‌یه‌ندراوه، ته‌نانه‌ت له هه‌موو ئه‌و په‌رستگا جۆراوجۆرانه هه‌تا ئه‌مڕۆش نه‌خش و نهخشسازی وه‌ك هونه‌رێكی به‌رزی بیناسازی به‌كار هاتووه و گرنگی پێدراوه، له‌ناو په‌رستگاكان و له‌ناو پێشه‌وایانی ئایینی و باوه‌ڕداره‌كان، به ئیسلامیشه‌وه گرنگی زۆر به ئه‌ده‌ب و شیعر و په‌خشان و چیرۆك و زۆر هونه‌ری دیكه دراوه، له بۆنه ئایینه‌كاندا ته‌نانه‌ت سروود و مۆسیقا و ده‌نگی خۆش، كۆڕه‌كه‌یان زیاتر جۆش داوه. دواتر ئه‌مانه بوونه‌ته به‌شێك له كولتوور و داب و كه‌له‌پووری ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه له‌سه‌ر هه‌ر ئایین و مه‌زهه‌بێك بووبن. له ته‌نیش ئه‌مه‌شه‌وه، رێز و ئیلتیزامی ته‌واویان به ئایینه‌كه‌یان و ئادابهكانیهوه هه‌بووه له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا، كه له‌گه‌ڵ بیبروباوهڕی گشتی و ئادابی گشتیدا گونجابێ.
جا ئه‌مه له سه‌رده‌مانێكدا بووبێ، كه په‌یوه‌ندییه روحییه‌كانی نێوان خه‌ڵك و خوا و خه‌ڵك و ئایینه‌كان له‌وپه‌ڕی به‌هێزی دابووه و دونیای مادی كه‌متر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌سه‌كان هه‌بووه، هێشتا ئه‌و ژیانه ئه‌وه‌نده به‌رته‌سك نه‌بووه، كه هه‌موو جوانییه‌كان به‌لاوه بنرێن و خه‌ڵك له‌جیاتی خوای گه‌وره حوكم به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا بدات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر غه‌یره دین یان هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ش بن، چ جای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كه‌سێك كه هاوئایینی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بێ، به‌ڵام تێگه‌یشتن و ئیلتزاماتی ئایینی وه‌ك ئه‌و نه‌بێ.
له‌م رۆژانه‌دا به‌ڕێزێك هه‌رایه‌كی له‌سه‌ر كلیپێكی نوێی خانمه هونه‌رمه‌ندێك نایه‌وه و زۆر وشه و ده‌سته‌واژه‌ی دوور له ئادابی دینی و دوور له ئادابی كۆمه‌ڵایه‌تی و دوور له‌و پێگه‌یه‌ی ئه‌وی تیادایه، بازاڕیانه و دوور له زمانی گفتوگۆ و ره‌خنه، كاره هونه‌ریه‌كه و شێوازه‌كه و هونهرمهندهكهیشی دایه به‌ر نه‌شته‌ر، كه به‌دوای ئه‌ویشه‌وه باسوخواسهكه له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد و هه‌ندێ كه‌س ویستیان ئه‌و دوو به‌ره‌یه بكه‌ونه سه‌نگه‌ر له‌یه‌ك گرتن و یه‌كتر سڕینه‌وه.
له‌ڕاستیدا هه‌ردوو به‌ره‌ی ئایین و هونه‌ر رۆڵ و پێگه‌ی دیار و شایسته‌یان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌یه و هه‌ر به‌ره‌یه‌كیش په‌یڕه‌وكاری خۆی هه‌یه و په‌یڕه‌وكار و هۆگریش زۆرن، كه سه‌ر به هه‌ردوو به‌ره‌كه بن، خه‌ڵكێكی ئێجگار زۆری كورد كه موسڵمانن، پابه‌ندن به سرووت و به‌رنامه‌ی ئاین و له هه‌مان كاتیش‌دا هۆگر و هه‌واداری ئه‌ده‌ب و شیعر و هونه‌ر و بیناسازی و زانست و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ژیانن، به‌م شێوه‌یه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك پارێزراو و تۆكمه و ته‌واكه‌ری یه‌كتر بووه.
به‌ڵام كاتێك لێره و له‌وێ، یه‌ك دووانێك له‌م به‌ره یان له‌و به‌ره، خۆیان به نوێنه‌ری راسته‌قینه بزانن و ئه‌وانی دیكه‌ی به‌رامبه‌ریان بسڕنه‌وه و قبوڵ نه‌كه‌ن، ئه‌وا ژیان پڕ ده‌بێ له بوغز و رق و قینه. بۆیه ناكرێ هه‌ر كه‌سه و له راست خۆیه‌وه سنووری ئه‌وانی دیكه ببه‌زێنێ و ته‌شهیریان پێ بكا. چ جای پیاوی ئاینی، كه ده‌بێ به جوانترین زمان و پاكترین وشه و ده‌ربڕین ئاخاوتن بكا و ئه‌گه‌ر شتێكیشی هه‌ست پێكرد پێچه‌وانه‌ی باوهڕهگهیهتی، به زمانی سه‌رده‌م و به گفتوگۆ و ره‌خنه دهریببڕێ، یان ئه‌گه‌ر دیتی كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا و پیرۆزییه‌كانی هه‌یه، په‌نا بۆ یاسا ببات، نه‌ك به ئاره‌زووی خۆی و به زمانی زبر هه‌ڕه‌شه و ته‌شهیر به به‌رامبه‌ره‌كانی بكات. كاتێكیش هه‌ستی كرد كه ئه‌وه‌ی كردوویه و ده‌یكا هه‌ڵه‌یه، بوێریی ئه‌وه‌ی هه‌بێ داوای لێبوردن بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه دوای ته‌شهیر و زمانی زبر، دوای لێبوردنه‌كه‌ی كردووه، ئه‌مه شتێكی باشه، به‌ڵام ده‌بێ له هه‌موو بوارێكدا ئازدییه‌كان نهشكێندرێن و سنووریان بپارێزرێ، كوردیش له هه‌موو بواره‌كان، به تایبه‌ت له ئادابی ئایین و ئادابی كۆمه‌ڵاتی و له هونه‌ریشدا زۆر له خه‌ڵكی دیكه په‌رێزی پاكتر و لێوه‌شاوه‌تره و تا ئێستا به‌ریه‌ككه‌وتنێكی وا له‌و نێوانه‌دا له‌ناو كورد رووینه‌داوه، كه جێی باس بێت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو و ته‌واكه‌ری یه‌كتر بین، پێویستمه یاسا سه‌روه‌ر بێ و هه‌موومانیش له هه‌ر گرفت و بهرپهرچدانهوهكدا په‌نا ببه‌ینه به‌ر یاسا، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكرێ له هه‌موو ئه‌وانه‌ی به هه‌ر ناوێكه‌وه بێت خۆیان له ورد و درشتی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا هه‌ڵبقورتێنن و له كۆتاییشدا به زه‌ره‌ری ژیانی ئارام و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان و به قازانجی نه‌یارانی كورد و كوردستان ته‌واو بێت. با هه‌موومان یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین و پێكه‌وه‌ش ژیان جوانتر و مانادارتر بكه‌ین، نه‌ك یه‌كتر بسڕینه‌وه..
ن/ فه‌رهه‌نگ غه‌فور
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.