Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 12:19

نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان ده‌ستی پێکرد

هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل خراوەتە سەر رێگای چیای بەرانان و رێگای قەرەداغ
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەستی پێكرد و كێشە سەرەتاییەكانی تونێلەكە چارەسەر دەكرێن.

ئیبراهیم عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی راگەیاند: له‌مرۆوه‌ تیمێكی رێگاوبانی سلێمانی لەگەڵ كۆمپانیایەكدا، دەستیان بەنۆژەنكردنەوەی جادەی تونێلی دەربەندیخان كردووە.

راشیگەیاند، بڕیارە لەماوەی هەفتەیەكدا نۆژەنكردنەوەی ئەو بەشەی تونێلەكە تەواو بكرێت، دواتر كاری نۆژەنكردنەوەی بەشەكانی دیكە تونێلەكە بە كۆمپانیانیایەكی ئێرانی دەستپێردرێت.

گوتیشی، تا تەواوبوونی كارەكانی تونێلەكە، هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل خراوەتە سەر رێگای چیای بەرانان و رێگای قەرەداغ.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە چەند ساڵی داهاتوودا دوو سایدی نێوان زەڕایەن و دەربەندیخان تەواو دەكرێت و دوو تونێلی نوێ لەسەر رێگەكە دروست دەكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.