بڕیارە لە دەستپێکی مانگی ئەیلوولدا گۆڕێكی تری گوندی کۆچۆ هەڵبدرێنەوە کە پێشبینی دهكرێت رووفاتی ژمارهیهكی زۆر هاووڵاتیانی گوندی كۆچۆی تێدابێت.
لیژنهیهك له ههڵدانهوهی گۆره به كۆمهڵهكانی ئێزیدییهكان پێكهاتووه، سهرپهرشتیاری ئهو لیژنهیهش راگەیاند، لەلایەن تیمەكانی سەر بە حكومەتی عێراق و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە، لەئێستادا زیاتر لە 500 گۆڕ هەڵكەندراون بۆ ئەوەی رووفاتی ئەو كەسانە تێیاندا بنێژرێن، كە لە ساڵی 2014وە لە كاتی هێرشەكانی داعشدا كۆمەڵكوژكرابوون.
ئاماژهی بهوهشدا، ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی روفاتی 500 هاووڵاتی گوندی كۆچۆی سەر بەقەزای شەنگال، بەخاك بسپێردرێن.
گوتیشی، لەو كاتەدا زیاتر لە 500 هاووڵاتی ئەو گوندە كۆمەڵكوژكراون و زیاتر لە 800 كچ و ژن و منداڵی گوندەكەش رفێندران، كە تا ئێستاش چارەنووسی بەشێكی زۆریان نادیارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.