ڕۆژی سێ شەممە 20-8-2019 یەكەم تاقیكردنەوەی خولی دووەمی ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زیندەوەرزانی) بۆ بەشی زانستی و (مێژوو) بۆ بەشی وێژەیی دەستپێدەكات.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی خشتەیەكەوە ڕۆژی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی ئەزموونەكانی بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكردۆتەوە و بەپێی خشتەكە ڕۆژی سێ شەممە 20ی ئاب دەست بە تاقیكردنەوەكان دەكرێت و ڕۆژی 28ی ئاب بە تاقیكردنەوەی (فیزیا) بۆ بەشی زانستی و (جوگرافیا) بۆ بەشی وێژەیی كۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.