گه‌نجێكی ده‌رچوی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به‌شی زمانی ئینگلیزی، دانیشتوی گوندێكی دووره ده‌ستی شاره‌دێی هه‌ریری سه‌ر به‌قه‌زای شه‌قڵاوه‌یه، به‌شداره له پڕۆگرامێكی ئالووگۆڕی په‌روه‌رده‌یی له وڵاتی ئۆكڕانیا.
ئارام ئیبڕاهیم عوڵا سورچی، ئه‌و گه‌نجه‌ی بهشدارهبووه له پڕۆگرامه‌كه به زاری كرمانجی ده‌ڵێت " ئه‌مساڵ وه‌ك كوردێك له كوردستان و وه‌ك تاكه عێراقیه‌ك، به‌شدارم له پڕۆگرامێكی ئالوگۆڕی په‌روه‌رده‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه له وڵاتی ئۆكڕانیا به‌ڕێوه‌ده‌چیت، بۆیه به‌فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئۆكڕانیا بانگێشت كردووم و ئێستا وه‌ك مامۆستای زمانی ئینگلیزی له قوتابخانه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌رده‌وام ده‌بم له وانه‌وتنه‌وه.
ئارام ئیبراهیم، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو" ساڵانه ئه‌م پڕۆگرامه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئۆكڕانیا ئاماده ده‌كرێت بۆ به‌ره‌و پێشبردنی زمانی ئینگلیزی له‌و وڵاته‌و له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تانی جیهانیش چه‌ندین كه‌سی شاره‌زا به‌شداری ده‌كه‌ن.
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.