سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا و به هۆیه‌وه زیانی گیانی و ماددی لێكهوتهوه.
ته‌قینه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی شاری قامشلۆ ڕوویداوه و به پێی زانیاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش كرده‌یه‌كی خۆكوژیی بووه و خۆكوژێك خۆی به ئۆتۆمبیلێكدا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
له باره‌ی زه‌ره‌ره گیانی و ماددییهكانیشهوه به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا كه‌سێك شه‌هید بووه و كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕی زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی و گیانی به‌ر ئۆتۆمبیله‌كه و شه‌قامه‌كه‌ش كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.