ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچێكی مۆڵدۆڤی، به‌ناوی ئالیۆنا زابریان ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و كوڕێكی كوردی توركیا، به‌ناوی ره‌مه‌زان ده‌نیز ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ كه شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له نیویۆرك یه‌كتریان ناسیووه، به هه‌ڵپه‌ڕكێ و جلی كوردییه‌وه دوو رۆژ له شارۆچكه‌ی چوكورجا سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری له كوردستانی توركیا به‌رده‌وام بوو.
كه‌سوكاری بوكیش به‌شدارییان له‌و ئاهه‌نگه‌دا كرد كه به‌گوتنی گۆرانی كوردی و توركییه‌وه ئاماده‌بووان هه‌ڵپه‌ڕكێیان تیادا ده‌كرد.
ئه‌نجامدانی هه‌ڵپه‌ڕكێ و چالاكییه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه بووه جێی سه‌رنجی "بووكه بیانییه‌كه".
ئالیۆنا زابریان به میدیاكانی راگه‌یاند كه زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی لێكراوه و گوتی: "خه‌ڵكی ئێره زۆر باشه. هه‌فته‌یه‌كه لێره‌م به‌رده‌وام پێم ده‌ڵێن چیت پێویسته بۆت بكه‌ین. كه‌سوكاری خۆشیم هێناوه بۆ ئێره تاكو به‌و كه‌شه جیاوازه ئاشنا بن. سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك".
ره‌مه‌زان ده‌نیز-یش خۆشحاڵی خۆی به‌وه ده‌ربڕی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه چۆته ناو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه كه خۆیشی ویستووه و گوتی: "شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له نیویۆرك یه‌كترمان ناسی و بڕیاری هاوسه‌رگیریمان دا. پێشیم گوت ئاههنگهكهمان به شێوه‌ی كولتووری ده‌بێت".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.