به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركردنی 3 كه‌سی به تۆمه‌تی ئاگرتێبه‌ردانی 10 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی گوندێكی قه‌ره‌داغ له ڕاگهێندراوێكدا ڕاگه‌یاند.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: رۆژی 16ی ئاب له سنوری گوندی ( ده‌لوجه ) له قه‌ره‌داغ ئاگرێك كه‌وته‌وه و بووه هۆی سووتانی نزیكه‌ی ( 10 ) دۆنم له پوش و پاوان و داری سروشتی، له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵه‌كه ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی دارستانی قه‌ره‌داغ گه‌یشتنه شوێنی ئاگره‌كه‌و توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: پاش لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه توانرا 3 هاووڵاتی به تۆمه‌تی كردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ستگیر كران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه‌و تۆمه‌تباره‌كان ڕاده‌ستی دادوه‌ر كراوه بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاری یاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.