Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 09:26

هه‌ده‌په‌: سه‌رۆک بارزانی ده‌توانێت رۆڵی خۆی له‌ چاره‌سه‌ری پرسی کورد له‌ باکوور و رۆژئاوای کوردستان ببینێت

هه‌ده‌په‌: سه‌رۆك بارزانی له‌ناو وڵاتانی جیهاندا خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى گرنگه‌ ده‌توانێت هێز به‌ ته‌واوی كورد ببه‌خشێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ رایده‌گه‌ێنێت سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ باكوور و رۆژئاوای كوردستان ببینێت.

ئیمام تاشچه‌ر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان 24  رایده‌گه‌ێنێت، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ باكوور و رۆژئاوای كوردستاندا ببینێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په‌  راشیگه‌یاندووه‌ ، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی هێز و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وه‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتان و سه‌رۆك بارزانیش له‌ناو كورد و ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گرنگه‌ و ده‌توانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ رۆژئاوا و باكووری كوردستان، رۆڵێكی گرنگ ببینێت و هێز به‌ ته‌واوی كورد ببه‌خشێته‌وه‌.

Kurdistan24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.