باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له توركیا هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتیانی كه‌له‌كاتی خۆرئاوابوون له‌م دوو شوێنه‌ی توركیا نه‌مێننه‌وه .
باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه: وه‌ك پێداچوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ی هاووڵاتیانمان له یه‌كێك له رێستۆرانته‌كانی ناوچه‌ی شیشلی تووشیان بوو، كه له‌لایه‌ن دوو كه‌سی نه‌ناسراوه‌و به‌چه‌ك هێرشیان كرایه سه‌ر و له ئاكامدا كه‌سێك بریندار بوو و كه‌لوپه‌له كه‌سییه‌كانی دزرا، داوا له هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین كه‌له ئه‌سته‌نبوڵن چاوكراوه‌و هوشیار بن.
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه ئامۆژگاری هاووڵاتیانی كردووه كه له‌كاتی خۆرئاوابوون له هه‌ردوو ناوچه‌ی شیشلی و ته‌قسیم نه‌مێننه‌وه.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی سعوودیه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سعوودی له توركیا فێڵ و دزییان لێكراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.