شێخ یوسف ناسری، جێگری ئه‌مینداری بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراق كه گرووپێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبییه، له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت مه‌حمود خه‌له‌ف فه‌لاحی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئهنبارسیخوری بۆ ئه‌مریكییه‌كان كردووه‌و به‌وهۆیه‌وه له سێداره نه‌درا، ئه‌وا داوا ده‌كه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سێداره بدرێت،چونكه ئه‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه.
شایانی باسه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر یوسفی سوپای عێراقی به‌كرێگرته وه‌سف كردوو داواشی كرد ئه‌و سوپایه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگری بدرێته ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانه‌كانیشی له‌لایه‌ن سوپا‌و خه‌ڵكی عێراق وه‌ڵام درایه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای پرێس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.