رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ئافره‌تێكى خەڵکی کرماشان بە دەستی کورەکەی کە گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانە خنكێندرا
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو راگه‌یاندووه لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو تەرمی ئافره‌تێكى تەمەن 50 ساڵان لە شارەکی نۆکانی کرماشان لە نێو تەلیسێکدا دۆزرایەوە.
محەمەدرەزا ئامووی، جێگری فەرماندهی ئینتزامی پارێزگای کرماشان لەمبارە بە هەواڵدەری فارسی ڕاگەیاندووە کە ئەو ئافره‌ته نزیکەی 50 ساڵانە و بە دەستی کورە 20 ساڵانەکەی خنكێندراوه
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت بکووژ خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و ڕایگەیاندووە کە دایکی خنکاندووە.
راشیده‌گه‌یه‌نن ناوبراو لە لێکۆڵینەوەکاندا وتوویە کە توشبووی مادە هۆشبەرەکانە و لەسەر ئەو بابەتە زۆر جار لەگەڵ دایکی کێشەی بووە و لە ئاکامدا دایکی خنکاندووە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.