Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 20:22

لە چەند پارێزگایەکی عێراق پشوو راگەیەندرا

بەهۆی جەژنی غەدیری شیعەکان
کوردستان TV
100%


حکومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکانی باشوری عێراق رایانگەیاندووە کە رۆژی سێشەممە 20ی ئابی 2019 لە پارێزگاکانیان پشوو دەبێت.

باس لەوەشکراوە کە پشووەکە بەهۆی جەژنی غەدیری شیعەکانەوەیە و لە پارێزگاکانی زی قار، واست، دیوانیە، بەسرە، بابل و میسان پشوو دەبێت.

لای پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە جەژنی غەدیر یادکردنەوەی ئەو رۆژەیە کە پێغەمبەری ئیسلام لە ناوچەی (غەدیر خەم) لە نزیک مەککە لە حەجی ماڵئاواییدا وتارێکی پێشکەشکردووە و رایگەیاندووە کە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب لەدووای خۆی دەبێتە جێنشینی.

ساڵانە پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە لەو رۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن و سەردانی گۆڕی ئیمامی عەلی لە نەجەف دەکەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.