Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 10:43

بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە گیانی لەدەستدا

سەری لەنێوان دەرگای بەندیخانە گیری کردووە و گیانی لەدەستداوە
کوردستان TV
100%


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە بە هۆی خراپبوونی دەرگای کارەبایی بەندیخانەوە گیانی لە دەست داوە.

 رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت ،  دوێنێ یەکشەممه‌ بەندکراوێک بە ناوی ”موسا فاتحی“ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووه‌ کە موسا فاتحی بە هۆی خەراپبوونی دەرگای کارەبایی سەری لە نێوان دەرگای بەندیخانە گیری کردووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

رێكخراوی هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت ، موسا فاتحی خەڵکی شاری سنە بووە و ماوەی چەند ساڵە بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیرابوو.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.