به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كهتیمهكانى بنكەی پۆلیسی بەختیاری دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد بە 14ی ماددە هۆشبەرەكان .
پۆلیسی سلێمانى رایدهگهێنێت ، هەردوو تۆمەتبار بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون و یەكێك لە تۆمەتبارەكان هەوڵی ساخكردنەوەی بڕێك لەماددەی كریستاڵی داوە لە شاری سلێمانی .
له‌كۆتاييدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیاری‌یان پێگەیشت و فەرمانی دادوەر وەرگیرا توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بكرێن .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.