دوای هه‌فته‌یه‌ك له سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ چۆمان و كۆبوونه‌وه و گوێگرتن له گله‌یی و گازه‌نده‌ی هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه، شاندێکی حکوومەتی هه‌رێم سەردانی دەڤەره‌كه دەکات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و له سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لێژنه‌یه‌ك له پارێزگای هه‌ولێر و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی رێگاوبارن ، شاره‌وانی، ئاو و ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با، كشتووكاڵ و ته‌ندرووستی و هه‌روه‌ها بۆ به‌دواداچوون و له نزیكه‌و ئاگاداربوون له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه‌كه سه‌ردانی قه‌زای چۆمانیان كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو كاتژمێری له‌گه‌ڵ قایمقامی چۆمان و به‌رپرسی فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی ناوچه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی روونكرده‌وه.
سه‌ره‌تا تاهیر عەبدوڵا رایگه‌یاند: ئەو پرۆژانەی کە پێداویستیی هەرە پێویست و گرنگن، وەک ئاو و کارەبا و چاککردنی ڕێگەوبانەکان، هەروەها پێداویستییە تەندروستییەکان دەست پێدەکەنەوە و یەکێک لەو پرۆژە گرنگانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەست دروستکردنی کراوە ڕێگای جووتسایدی چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران بوو، کە بەهۆی قەیرانی دارییەوە ڕاگیراوە و ئێستا خەریکە دەست پێدەکاتەوە .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هیوادارین وەزارەتی دارایی ئەو بوودجەیەی کە پێشتر بۆی تەرخان کراوە، بیخاتەوە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە گرنگە تەواو بکرێت کە بەشێکی زۆری گرفتەکانی هاتوچۆ و ڕێگای بازرگانیی نێوان دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و هەرێمی کوردستان چارەسەر بكرێت.
باسی لەوەش کرد: هاوکات چەند پرۆژەی گرنگی دیکەی وەک پرۆژەی ئاوی خواردنەوە و چەند پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانەکان و گەیاندنی کارەبا بۆ چەند شوێنێک لە بەرنامەدان و هیوادارین بتوانین لە ئاستی داخوازییەکاندا بین و ئەوەی پێمان بکرێت وەک پارێزگای هەولێر جێبەجێی بکەین.
جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی: ئێمە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان لە ساڵی 2016ەوە تاوه‌كو ساڵی 2013، واتە تا ئەوکاتەی بودجە هەبوو، زیاتر لە 100 پرۆژەمان بە بڕی زیاتر لە 100 ملیار دینار جێبەجێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.