یه‌كێك له نه‌ریته ناشرینه‌كانی كۆمه‌ڵگا ناوهێنانی كه‌سی به‌رامبه‌ر به بێ به‌كارهێنانی پێشگر یان پاشگر بۆ كه‌سه‌كه، به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا زۆرێك له ناوی تاكی كۆمه‌ڵگا كورت كراوه‌ته‌وه وه‌ك ( محمد بۆ حه‌مه ، ئه‌حمد بۆ ئه‌حه ، محمود بۆ خوڵه ،ره‌شید بۆ ره‌شه ، نه‌سرین بۆ نه‌سه ، شه‌ماڵ بۆ شه‌مه ، قادر بۆ قاله ،....) ، كورت كوراوه ئه‌م ناوانه و هیتریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار :
۱- كاتی خۆیی ئاغا‌كان و باڵاده‌سته‌كان ناوی ره‌عیه‌ت و كارگوزار و خه‌ڵكه ساده‌كه‌یان بچوك ده‌كرده‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به وجودی خۆیان نه‌كه‌ن و هه‌ست به قابلیه‌تی شتگه‌ڵی گه‌وره نه‌كه‌ن ، كه محمدیان به حه‌مه بانگ ده‌كرد ، كابرا ته‌مه‌نی پیریش ده‌بوو هه‌ر ده‌یان ووت حه‌مه ، ئیتر كابرا هه‌ستی ده‌كرد بچوكه له چاو ئاغاكه‌یان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خه‌ڵكه‌كه بۆیان نه‌بوو ئاغا به ناوی خۆی بانگ بكه‌ن به‌ڵكو ده‌با هه‌ر ووتبایان گه‌وره‌م یان جه‌نابی ئاغا .
۲- هۆكاری دووه‌م ده‌گێرنه‌وه بۆ خۆشه‌ویستی بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر كه وا ده‌كات به ساده‌یی ناوی كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌ڕێت ، یان له ته‌مبه‌ڵی بۆ ووشه‌كان تاقه‌تی ووتنی ناوی ته‌واوی نه‌بێت .
*پێویسته رێز له كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ر بگرین به بێ جیاوازی له ناوهێنانی كه‌سه‌كه جا هه‌ر پله و پایه‌ك بێت ، گرنگ ئه‌وه‌یه چ نێر چ مێ گه‌یشتنیان به قۆناغی بالغ بوون ڕێز له كه‌سایه‌تیان بگرین .
* ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر '' نێر '' بوو پێویسته بۆ ڕێزداری پێشگری (به‌ڕێز، جه‌نابی، كاك) له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌ی بڵكێت.
* ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر ''مێ بوو ئه‌وا پێویسته پێشگری (خاتوون) یان پاشگری (خان ) له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌ی بڵكێت.
سوپاس بۆ سه‌یدی باوكم پاشگری ''خان''ی له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌م لكاندوه ، هیوادارم له‌ئاست ئه‌م ''خان''ه دابم .
ن/ هه‌وارخان به‌رزنجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.