سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به چاندنی دارێك وه‌ڵامی چاڵنجی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی دایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵمه‌تی (دارێك بچێنه و شارێك سه‌وز بكه) چاڵنجی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد بۆ چاندنی دارێك.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم وه‌ڵامی چاڵنجی به‌رێز مه‌سرور بارزانی دایه‌وه‌و دارێكی چاند.
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چاڵنجی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و چاندنی دارێك به‌و مه‌به‌سته، چاڵنجی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین هادی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك و هه‌روه‌ها دادوه‌ر جاسم جه‌زا سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی كرد به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.