به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه20 ى 8 ى 2019 به هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه له سه‌ر ڕێگای (ده‌ربه‌ندیخان - سلێمانی) له سه‌ر شاخی به‌رانان كه تێیدا ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر كۆنترۆڵی له ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به په‌رژینی ڕێگاكه‌دا
راشیده‌گه‌یه‌نن دواتر له سه‌ر ڕێگاكه مه‌قه‌ستی كردووه و ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتیانی ڕێگاكه دروست كردووه.
هاتووچۆی سلێمانى ده‌شڵێت ، تیمه‌كانی هاتوچۆی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له هه‌وڵی ڕێكخستنی هاتوچۆی شۆفێران و كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كه‌دان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.