د.محه‌مه‌د قادر خۆشناو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ده‌رزی ATS دژه گوزاز (Anti-Tetanus) بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان و فریاكه‌وتنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان دابینكرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، پێكووته‌ی ATS دژه گوزاز (Anti-Tetanus) بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان و فریاكه‌وتنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان دابینكرا.
د.محه‌مه‌د قادر خۆشناو ده‌شڵێت ، ده‌رزییه‌كه له ماوه‌ی چه‌ندین مانگدا نه‌مابوو كه بۆ به‌كارهێنانی بۆ نه‌خۆشانی بریندار ( رووداوی ھاتووچۆ، گوللــه، برینی ئاسن و بزمار، برینی قووڵ...هتد) به‌كاردێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیده‌گه‌ێنێت ، له‌كاتی ئێستادا سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان ده‌توانن له كۆگاكانی ده‌رمانی پارێزگاكان وه‌ریبگرن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.