ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌یه‌كه‌م سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمی خۆیدا بۆ عێراق، ئهنیگرێت كرامپ، وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌ڵمانیا گه‌یشته به‌غدا.
به‌پێی میدیای عێراق وا بڕیاره وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ نه‌جاح شه‌ممه‌ری، وه‌زیری به‌رگری و عادل عه‌بدولمه‌هدی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببێته‌وه.
شایانی باسه دوێنێ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی ئورده‌نی كرد‌و گفتوگۆی له باره‌ی ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌وڵاته‌دا كرد ،كه كه‌له‌لایه‌ن ئوردنه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن بۆ نه‌هێشتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سوریا و عێراق.
شایانی باسه وڵاتی ئه‌ڵمانیا چه‌ند راوێژكارێكی له عێراق و كوردستان هه‌یه و مه‌شق به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا به فڕۆكه‌ی جۆری تۆرنادۆ له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بهژدارهوه و فڕۆكه‌كانیش له بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌زره‌ق له ئوردهنن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.