وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگرێت كرامپ كارێنباوێر له چوارچێوی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوویه‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی پێشوازیكردووه له وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگرێت كرامپ كارێنباوێر و شاندی یاوه‌ری.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هیچ زانیاری و ورده‌كارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگرێت كرامپ كارێنباوێر له ئوردنه‌وه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا.
دوێنێ دووشه‌ممه ئه‌نگرێت كرامپ كارێنباوێر به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانیان له ئوردن سه‌ردانی عه‌ممانی كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.