Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 11:51

سزادان له‌سه‌ر پابه‌ند نه‌بوون به‌ده‌وامه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ران به‌كاتی ده‌وامه‌وه‌ له‌ 8 ی به‌یانی بۆ 3ی پاشنیوه‌ڕۆ
کوردستان TV
100%

به‌پێى نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 19 ى 8 ى 2019  به‌ فه‌رمانێك، سزای 27 فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی ده‌ركرد.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌دا هاتووه‌  كه‌ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامه‌وه‌ له‌  8 ی به‌یانی بۆ 3ی پاشنیوه‌ڕۆ سزای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ دراوه‌ به‌بڕینی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌و رۆژه‌یان.

 به‌پێى نووسراوێكى دیكه‌ كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ه‌ تێیدا ئاماژەكراوە بە نووسراوێكی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان،  كه‌ بڕیاریداوە، رۆژی 2019/7/23  وەكئامادەنەبوونی بێ مووچە بۆ 52 فەرمانبەری كۆلێژی زانیستە مرۆڤایەتییەكان ئەژمار بكات
 

11

 

11

شوان عزيز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.