لەدوایاری هەفتەی دووەمی خولی ئینگلیزی یانەی مانچستەریونایتد بووە میوانی یانەی ولڤەرهاملتۆن، یاریەکە بەگۆڵێک یەکسان بوون بەکۆتاهات، لەگێمی یەکەم مان یونایتد بەهێزەوە دەستی بەیاری کردتا ئەنتوانی مارسیال گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد
گێمی یەکەم لەبەرژەوەندی مان یونایتدبوو، لەگێمی دووەم میواندار زۆرهەوڵیدا ئەنجامی یاریەکە بگۆڕێت، لەخولەکی پەنجاو پێنج ڕۆبین نیفیز گۆڵی بەرامبەربوونەوەی تۆمارکرد، ئەمجارەیان لەخولەکی شەست و هەشت سورپۆشەکان لێدانی سزایان بەدەست هێنا، پۆل بۆگبای فەرەنسی لێدانەکەی جێبەجێکرد، بەڵام سەرکەووتوو نەبوو لەتۆمارکردنی گۆڵ، بەڵکو گۆڵپارێز بەهێزەوە بەرپەرجی تۆپەکەی داوە
بەمجۆرە شەیتان سوورەکان نەیتوانی لەدووەم یاری سەرکەوتن تۆمابکات، هەردوولا بەبەدەستهێنانی تەنیا خاڵێک چوونە دەرەوەی یاریگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.