یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی به‌فه‌رمی بلاویكرده‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینیۆ به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ریزی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه
هه‌روه‌ها یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ئاماژه‌ی بۆكردوه یانه‌ی بایرن میونشن له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ست هێنانی تواناكانی كۆتینیۆ به‌شێوه‌ی خواستن بری نزیكه‌ی 9 ملیۆن و نیو دۆلار ده‌به‌خشێت له‌گه‌ڵ كرێی یاریزانه‌كه، هه‌روه‌ها بایره‌ن بۆی هه‌یه رێككه‌وتن بكات بۆ كرینی ئه‌و یاریزانه له‌به‌رامبه‌ر بری 132 ملیۆن دۆلار
كۆتینییۆی ته‌مه‌ن 27 ساڵان له‌سالی رابردوو په‌یوه‌ندی به‌ریزی یانه‌ی بارسهلۆنهكرد دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپول بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز درێسی سورپۆشه‌كانی پۆشیه لای خۆشیه‌وه یانه‌ی بایره‌ن میونشن دووپاتیكرده‌وه فلیپی كۆتینیۆ به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز په‌یوه‌نی به‌ریزه‌كانی بایره‌ن ده‌كات، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكییش كۆتینیۆ به‌فه‌رمی واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه باڤاریه‌كه ئه‌نجامدا و درێسی ژماره ده‌ش به‌و ئه‌ستێره به‌رازیلیه به‌خشرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.