كاپتنی یانه‌ی پاریس سان جێرمان تیاگۆ سیلڤا داوای له‌كارگێری یانه‌كه‌ی كرد پارێزگاری له‌تواناكانی نه‌یمار داسیلڤا بكه‌ن و ده‌ستبه‌رداری نه‌بن، نه‌یمار ئاره‌زووی زۆری هه‌یه له‌میركاتۆی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ یانه پاریسیه‌كه جێ بێلێت
له‌مباریه‌وه تیاگۆ سیلڤا كاپتنی پی ئێس جی له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به رۆژنامه‌ی لۆبازیان روونیكرده‌وه نیمار به‌یه‌ك قاچ ئه‌و جوله وه‌رزشیانه ئه‌نجام ده‌دات كه مێسی و كریستیانۆ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی نیه‌مار له‌ریزی یانه‌كه‌ی پاپیته‌خت تیاگۆ ئاماژه‌ی بۆكرد دۆخه‌كه قورسه، به‌ڵام له‌وباوه‌ڕه‌دام نه‌یمار له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ده‌بێت، ناوبراو نه‌یشارده‌وه نه‌یمار قورسایی خۆی له‌نێو یاریگا هه‌یه، بۆیه زۆر گرنگه ئه‌و یاریزانه له‌ریزی یانه‌كه‌مان به‌رده‌وام بێت، جێی ئاماژه‌یه نه‌یمار كارگێری یانه‌كه‌ی ناچار كردوه له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسه‌لۆنا گفتوگۆ بكه‌ن تا به‌و یانه كه‌ته‌لۆنیه‌ی بفرۆشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.