Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 10:48

پەرلەمانی کوردستان خەریکی پرۆژەیاسایەکە خانوو و موڵکە زێدەرۆکان تاپۆ بکرێت

خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە
کوردستان TV
#7
100%


پەرلەمانی کوردستان، خەریکی پرۆژەیاسایەکە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، خانوو و موڵکە زێدەرۆکان تاپۆ بکات لەسەر ئەو کەسانەی کە تێیدا نیشتەجێن .

پەرلەمانی کوردستان خەریکی پرۆژەیاسایەکە کە به‌ هۆیه‌وه‌ خانوو و موڵکە زێدەرۆکان تاپۆ بکات لەسەر ئەو کەسانەی کە تێیدا نیشتەجێن .

پرۆژەکە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و لە ئێستادا لە دەستی لیژنەی شارەوانیدایە كه‌ تاوتوێی پرۆژەکە دەکات بۆ ئەوەی میکانیزمی تاپۆکردنەکە دابنێن .
پێشنیوەڕۆى ئەمرۆ سێشەمە لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار و ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە سەرپه‌رشتیی ھاوڕێ مەلا ستار سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیادەر و ئه‌ندامان و راوێژکارانى لیژنه‌كه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خویی ئەنجامدا.

مەبەست لە کۆبوونەوەکە كه‌ لە ھولی لیژنە لە تەلاری پەرلەمان به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆکردن بوو لەسەر پڕۆژه‌ پێشنیازی بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە سنووری شارەوانییەکان لەھەرێمی کوردستاندا، پڕۆژە پێشنیازەکه‌ لە دوازدە مادە پێکھاتووە، لەدوای خوێندنه‌وه‌ی مادەکان لەلایەن بڕیاردەری لیژنەکە ئەندامان بۆ ھەر مادەیەکی پێشنیازی یاساکە تێبینی و رای خۆیان لە سەر خسته‌ڕوو بۆ ئەوەی تەواوی پڕۆژەپێشنیازه‌کە لە کۆبووونەوەکانی داھاتوودا بریاری کوتایی لەسەر بدرێت.

هاوکات خوێندنەوە بۆ ماددەکانی پرۆژە پێشنیازکراوەکە کرا کە ژمارەیان 12 ماددەیە و بڕیاردرا لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.

لە  پرۆژە پێشنیازکراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو خانووانەی کە پێش مانگی شووباتی 2018 لە سنووری ماستەرپلانی شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان دروستکراون تاپۆ بکرێن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.