Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 10:48

کارمەندێکی مین هەڵگرەوە بەهۆی رووداوی مین برینداربوو

لە ئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرە
کوردستان TV
#7
100%


بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، برینداربوونی کارمەندێکیان ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن لە کێڵگەیەکی مین لە سنوووری قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر برینداربوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین، کە وێنەیەکی دەست ماڵپه‌ری کوردستان تیڤی کەوتووە، هاتووە: پێشنیوەرۆی ئەمرۆ سێ شەممە 2019/8/20 مینلابەر ( م. ح. ا)، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی رۆژانەی خۆی لە کێڵگە مینی ( سەری بەردی رەش)، لە گوندی بەنۆک لە ناحیەی پیرانی سەر بە قەزای مێرگەسۆر دووچاری رووداوی مین بوو، بەو هۆیەوە ناوبراو بریندار بوو.

لە ڕاگەیەنداوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: دوایی رووداوەکە ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیران و دوایی ئەنجامدان و چارەسەری پزیشکی، خۆشبەختانە بەهۆی سوکی برینەکەیەوە ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوەو لە ئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.