Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 12:50

هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان ئاگاداریه‌ک ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌کات

داوای پابه‌ند بوونی ئاگادارییه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌ئاگادارییه‌كدا هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات، ئه‌گه‌ر كاری زۆر گرنگیان نییه‌ بۆ ده‌ربه‌ندیخان یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ، تاوه‌كو چاكردنی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان به‌ئۆتۆمبێل له‌شاخی (ئیمام محه‌مه‌د)ه‌وه‌ هاتوچۆ نه‌كه‌ن.

ئه‌میر عه‌لی په‌یامنێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پێگه‌ى هاتووچۆی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان به‌ده‌ر له‌كاره‌كانی توانیویانه‌ (20) ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان له‌شاخی ئیمام محه‌مه‌د كه‌ له‌توانایاندا نه‌بوو به‌سه‌ر شاخه‌كه‌دا سه‌ركه‌ون ڕایان بكێشن‌و ڕزگاریان بكه‌ن.

 راشیده‌گه‌ێنێت، به‌هۆی سه‌ختی ڕێگه‌كه‌وه‌ ئۆتۆمبێلی به‌شێك له‌هاوڵاتیان په‌كی كه‌وتووه‌‌و كێشه‌ بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌یان دروستبووه‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.