به‌پێى نووسراوێك كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ساسان عه‌ونى وه‌زیری شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیارێك سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی بۆ ماوه‌ی مانگێك راگرت بە هۆکاری پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاند" به كاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان.
نووسراوه‌كه كه‌له 7 ى 8 ى 2019 به‌ژماره 7016/6 دەرچووە و ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، راپه‌ڕین و سۆران) کراوە و تیایدا بڕیار دراوە بە راگرتنی کاری ئەنجومەنی شارەوانییەکان.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له گشت شار و شارۆچكه‌كان ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه به راگرتنی ده‌ركردنی بڕیار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان بۆ ماوه‌ی مانگێك له رۆژی 2019/8/18 تا به‌رواری 2019/9/22.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.