Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 09:14

پۆلیسی هه‌ولێر: بکوژانی مێرد منداڵەکه‌ی دوێنی شه‌و دەستگیرکرا

لەلایەن دوو هاوڕێی خۆی كوژراوه‌
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی بنصلاوە ده‌ستگیركردنی بكوژانی ئه‌و مێردمنداڵه‌ ته‌مه‌ن 10 ساڵه‌یان راگه‌یاند كه‌ شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن دوو هاوڕێیه‌وه‌ كوژرابوو.

دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بەبوونی تەرمێک لە جووت سایدی لاوان، پۆلیس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەو مێرمنداڵێک کوژراوە، تەرمەکەیان هەڵگرتەوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.

لەمبارەیەوە مقدم فرهاد عزیز سلیم بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی بنصلاوە پێی ڕاگەیاندین کەوا ئاگادارکراینەوە بەبوونی تەرمێک لە جووت سایدی لاوان، ئێمەش دەستبەجێ چووین بۆ شوێنی ڕووداو دەستکرا بە لێکۆڵینەوە، لە میانەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا دوێنی ڕێکەوتی (20/8/2019)، کاتژمێر (11)ی نیوەرۆ مێرمنداڵێک بەناوی (احمد غدیر جمال)، تەمەن (10) ساڵ لەلایەن دوو هاوڕێی بەناوی (هـ.ا.ر.)، تەمەن (14) ساڵ، (ر.س.م)، تەمەن (16) ساڵ کوژراوە.

بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی بنصلاوە ده‌ڵێت: ئێمەش توانیمان لە هەمان ڕێکەوت کاتژمێر (6)ی ئێوارە هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بکەین و دانیاننا بە تاوانەکەیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ ڕێکخستن و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کران، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (406) له‌ یاسای سزدانی عیراقی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.