Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 13:40

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، پێداویستیی پزیشکی پێشکه‌شى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کات

نزیكه‌ی چوار تۆن پێداویستیی پزیشكی و ده‌رمان ده‌بێت
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (21|8\2019)، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، کۆمەڵێک پێداویستیی پزیشكی پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ كردووە.

سۆران خه‌له‌ف، به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند" ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مڕۆ (21|8|2019)، نزیكه‌ی چوار تۆن پێداویستیی پزیشكی و ده‌رمانی پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ كردووە".

گوتیشی" یه‌كه‌مجار نییه‌‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری پێشكه‌ش به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات و‌ پێشتریش له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ و هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی سنووره‌كه‌، كه‌یسی منداڵانی بێباوك و ته‌ندروستی هاوكاریمان پێشكه‌ش به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.