به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له یه‌كی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵه‌وه هاورده‌كردنی ته‌ماته قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم رایگه‌یاند كه تا ئه‌و كاته‌ی به‌روبوومی ته‌ماته پێداویستی ناوخۆ دابین بكات، كار ئه‌و بڕیاره ده‌كرێت.
حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی به‌روبوومی ناوخۆیی و دڵنه‌واییكردنی جووتیاران بڕیارماندا، به قه‌ده‌غه‌كردنی ھاورده‌كردنی ته‌ماته له ١/٩/٢٠١٩ تا كاتێكی نادیار.
حوسێن حه‌مه كه‌ریم گوتیشی: ساڵانه به‌رنامه‌ی تایبه‌تمان ھه‌یه بهدانانت باجی گومركی له‌سه‌ر به‌روبوومی ھاورده‌كراو له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌روبوومی ناوخۆییدا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومی ناوخۆ بتوانێت كێبڕكی بكات له‌گه‌ل به‌روبوومی ھاورده‌كراو، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌به‌ر نیگه‌رانیی و ئازاره‌كانی جووتیاران، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، بڕیاریدا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی به‌روبوومی ته‌ماته و ھه‌ركاتێكیش زانیمان ئه‌و به‌روبوومه له بازاڕ كه‌مبووه‌ته‌وه و نرخی زیادی كردووه ئه‌و كات بڕیارێكی دیكه ده‌ده‌ین.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومی ناوخۆیی په‌ره‌ی پێبدرێت و گوتی: "یه‌كێك له‌و پرسانه بابه‌تی به پیشهسازییكردنی هه‌موو ئه‌و به‌روبوومه كشتوكاڵییانهیه و له ساڵانی رابردووش‌دا دوو كارگه‌ی له قوتوونانی ته‌ماته له شاره‌دێی هه‌ریر و قه‌زای هه‌ڵه‌بجه هه‌بوون و دیراسه‌ی ئه‌وانه ده‌كه‌ین تا بزانین كێشه‌یان چییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌گه‌ڕبخرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.