كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتالی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌رگای به‌رووی ئه‌گه‌ره‌كانی كۆتاییهاێنان به‌كاروانی وه‌رزشی خۆی كرده‌وه، كریستیانۆ كه ئێستا به‌ره‌و سیی و پێنج ساڵی ته‌مه‌نی هه‌نگاوده‌نێت، ڕایگه‌یاند كه ساڵی داهاتوو كاروانی وه‌رزشی به‌كۆتادێت، به‌ڵام تا ته‌مه‌نی چل بۆ چلویه‌ك ساڵی یاری ده‌كات
هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ گوتی، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌م چێژ له‌وكاتانه وه‌ربگرم، چونكه نازانم له‌داهاتوو چی ده‌بێت، به‌ڵكو پێویسته له‌و ساتانه‌ی تیایدا ده‌ژین باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رۆناڵدۆی پورتوگالی جه‌ختیكرده‌وه كه ئێستا پێویستم به‌وه نیه تۆپی پێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامان بكه‌ن تا به‌شێوه‌یه‌كی باش بژیم، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌م چێژ له‌و ساتانه وه‌ربگرم و ئێستاش بارودۆخی دارییم جێگیره‌و ئه‌وه‌ی پێویستم بێت هه‌نگاو نانه به‌ره‌و پرۆژه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش، هه‌ربۆیه رووم له‌یانه‌ی یۆڤنتۆس كردووه، خۆشیه‌ویستی زۆرم بۆ یۆڤێ هه‌بووه كه یه‌كێكه له‌باشترین تیپه‌كانی ئیتالیا‌و جیهان، ئه‌و تیپه هه‌وڵ ده‌دات باشترین ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.