لێژنه‌ی سزاكان سه‌ر به‌یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لۆكا مۆدریچی كڕواتی و یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی بۆ یه‌ك یاری سڕ كرد
له‌گه‌ری یه‌كه‌می ركابه‌ریه‌كانی لالیگا مۆدریچ له یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌لته‌فیگۆ كارتی سووری به‌روودا به‌رزكرایه‌وه، لای خۆیه‌وه لێژنه‌ی سزاكان سه‌ر به یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه كه مۆدریچ بۆ یه‌ك یاری راگیراوه
به‌م پێیه مۆدریچ له گه‌ری دووه‌م له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید یاری ناكات و بۆ یاری به‌رامبه‌ر ڤیاریال له‌گه‌ری سێیه‌م ده‌توانێت به‌شداربێت، جێگای باسه یانه‌ی شاهانه له یه‌كه‌م یاری خۆی له وه‌رزی نوێی لالیگا به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له یانه‌ی سه‌لته‌فیگۆی برده‌وه‌و له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ند دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.