یه‌كگرتووی لالیگا كاته‌كانی گه‌ری پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌می خولی ئیسپانیای بڵاوكرده‌وه كه تیایدا یاری دێربی مه‌درید له‌خۆوه‌ده‌گرێت
به‌پێی خشته‌ی یه‌كگرتووی خولی ئیسپانیا یاری دێربی مه‌درید له رۆژی بیستوهه‌شتی ئه‌یلولی داهاتوو له گه‌ری حه‌وته‌م له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مهدریدو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له كاتژمێر نۆی شه‌و به‌كاتی ئیسپانیا ئه‌نجام ده‌درێت
له‌هه‌مان كات یاری نێوان بارسه‌لۆناو خیتافی كاتژمێر چواری سه‌ر له‌ئێواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌رچی گه‌ری پێنجه‌مه ئه‌وا هه‌ردوو یانه‌ی ریال مهدریدو سڤییا له بیستودووی ئه‌یلول له كاتژمێر نۆی شه‌و به‌كاتی ئیسپانیا‌و بارسه‌لۆنا و گراناداش له رۆژی دواتر رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه، هه‌ر له‌هه‌مان رۆژیش ئه‌تله‌تیكۆ مهدریدو سه‌لته‌فیگۆ به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌گه‌ری شه‌شه‌میش بارسه‌لۆناو ڤیاریال له بیستوچوای ئه‌یلول به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن، له رۆژی دواتریش ریال مهدریدو ئۆساسۆنا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، له‌هه‌مان كاتیش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و مایۆركا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.