یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی به‌شێوه‌ی خواستن یاریزانی جه‌زائیری یانه‌ی لیسته‌رستی ئیسلام سلێمانی گواسته‌وه ریزه‌كانی
له‌مباریه‌وه پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی مۆناكۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئیسلام سلێمانی به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز درێسی یانه‌كه ده‌پۆشێت، جێی ئاماژه‌یه یانه‌ی لیسته‌رستی له‌سالی دووهه‌زاروشازده به بری بیستوهه‌شت ملیۆن پاوه‌ند سلێمانی له‌یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ی پورتوگالی گواسته‌وه ریزه‌كانی
دواتر له‌سالی دووهه‌زاروهه‌ژده لیسته‌رستی به‌شێوه‌ی خواستن ئه‌و یاریزانه‌ی به‌یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد دا، دوابه‌دوای نیوكاسل سلێمانی جارێكی دیكه وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن به‌یانه‌ی فه‌نه‌ر باخچه‌ی توركی درا، ئێستاش مۆناكۆ سێیه‌م یانه‌یه كه ئیسلام سلێمانی به خواستن گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی، مۆناكۆ وه‌رزی رابردوو له‌دۆخێكی زۆر خراپ بوو كه ته‌نیا دوو خال ئه‌و یانه‌یه‌ی له دابه‌زین بۆ خولی پله دوو دووركرده‌وه، بۆیه ئێستا ئیداره‌ی یانه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه به‌ئاستێكی باشتر ده‌ربكه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.