ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری سلێمانی جارێکی دیکە خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند لە بەردەم دادگای ئهم شاره گردبوونەوە و داوای گەڕانەوەی مافەكانیان كرد.
ئهكێك لە خاوەن پشکەکان لە بارەی گردبوونەوەکە كه داواوی مافی خۆیان كرد گوتی: زیاتر لە 10 جار خاوەن پشکەکان خۆپیشاندانیان کردووە، بەڵام ئەمجارە تەنها نوێنەرانی خاوەن پشکەکان گردبووینەتەوە.
دهشڵێت: ئەمجارە دادگا دۆسییەکەی بە جدی گرتووە و بە ماددەی 456، فەرمانی گرتن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچووە.
یهكێك له نوێنەری خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوەو داوای گەڕانەوەی مافەكانیان كرد، دەشڵێن دادگا بەجدی كار لەسەر كەیسەكە دەكات .
لە رۆژی حهوتی ئەم مانگ بە ماددەی 456ی یاسای سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید خاوەنی پرۆژەی چاڤی و سۆران ئەحمەد ئیسماعیل كە دەستی هەبوو لەفرتوفێڵكردن لەخاوەن پشەكان دەرچووە و ئاڕاستەی بنكەی پۆلیسی سەیوان كراوە.
ئەو خاوەن پشكانە دەشڵێن، دوای رونبوونەوەی داواكارییەكان و بەڵگەكان، دادگا فەرمانی دەستگیركردنی دەركردووە.
هەروەها نوێنەری خاوەن پشكەكان داوشیان لەوەزیری بازرگانی هەرێم كرد كە لێپرسینەوەو وەرگرتنەوەی مافی خاوەندارێتی لەگەڵ سۆران ئەحمەد ئیسماعیل خاوەنی كۆمپانیای سلێمانی بكەن كە بەشدارێكی سەرەكییە لەنەدانی مافی خاوەن پشكەكان و فێڵكردن لێیان.
ئهمهش دوای ئهوه هات له ماوهكانی رابردوودا ژمارهیهك له خاوهن پشكهكانی چاڤیلاند، له بهردهم بنكهی پۆلیسی ئازادی گردبوونهوهو سكاڵای یاساییان لهسهر شاسوار عهبدولواحید تۆمار كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.