Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 14:47

حکوومەتی هەرێم هەواڵێک لە بارەی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

حکوومەتی هەرێم هەواڵی ڕۆژنامەیەکی سلێمانی بەدرۆ دەخاتەوە
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەواڵی ڕۆژنامەیەک کە لە شاری سلێمانی دەردەچێت، بەدرۆ دەخاتەوە.

ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:

لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە: رەتکردنەوەی هەواڵێك لە بارەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لە ھەفتەنامەیەکدا، کە لە پارێزگای سلێمانی دەردەچێت، ھەواڵێک لە بارەی بەرێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کراوەتە مانشێتی سەرەکی. لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە ئەم ھەواڵە ناڕاست و بێ بنەمایە.

پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندن خۆیان لە ھەواڵی دروستکراو و بێ بنەما بە دوور بگرن و بۆ پشتڕاستکردنەوەی ھەواڵەکان و وەدەست خستنی زانیاری پەیوەندی بە گوتەبێژی حکومەت و فەرمانگەی میدیا و زانیاری بکەن.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.