وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بۆ مووچە و شایستە داراییەكان چاوەڕوانی بەغدا دەكەین تا ڕێككەوتن ئەنجام بدەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممه، بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە سەردانی رابردوومان بۆ بەغدا گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر پرسی پێشمەرگە و گرفتە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كراوە.
وەزیری پێشمەرگە ئاشكرای كردووە، لەكاتی هاتنی شاندی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی وەڵامی بەغدا دەكەین تا شاندی ئهمنى و پێشمەرگە لەگەڵ شاندی عێراق كۆبوونەوە ئەنجام بدات، بۆ چارەسەری كێشە و پرسی ناوچە جێناكۆكەكان و شایستە داراییەكانی پێشمەرگە لە مووچە و پێداویستییەكانی تر.
وەزیری پێشمەرگە ڕوونی كردووەتەوە، ئێستا هیچ وادەیەك بۆ سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ عێراق دیاری نەكراوە لە بارەی پرسی پێشمەرگە و گرفتی ناوچەكانى دهرهوهى ئیدارهى ههرێمى كوردستان.
ئەو ڕوونكردنەوەیە لە كاتێكدایە چەند كۆبوونەوەیەك لە ڕابردوو لە نێوان بەرپرسانی پیشمەرگە و سووپای عێراق ئەنجام درا بۆ چۆنیەتی ڕێككەوتن و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.