Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 22:17

عێراق و بەریتانیا یاداشتێکى لێکتێگەیشتن له‌ بوارى ئه‌منى و بەرگریدا واژۆ دەکەن

ناوەڕۆکى لێکتێگەیشتنەکە لەلایەن وەزیرى بەرگرى هەردوولا واژۆکرا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە حکومەتى عێراق و بەریتانیا یاداشتێکى لێکتێگەیشتنیان لە بوارى ئاسایش و بەرگرى واژۆ کرد و وەزارەتى بەرگرى رایدەگەیەنێت کە بەریتانیا هاوکارێکى گرنگى عێراقە لە بوارى راهێنان و پڕچەککردن و رووبەڕوبونەوەى تیرۆر.

وەزارەتى بەرگرى عێراق لە بەیاننامەیەکدا لەبارەى ناوەڕۆکى لێکتێگەیشتنەکەوە کە لەلایەن وەزیرى بەرگرى هەردوولاوە واژۆکرا، رایگەیاند؛ واژۆکردنى ئەو لێکتێگەیشتنە لە چوارچێوەى هەنگاوەکانى گەشەپێدانى پەیوەندییە سەربازییەکانى نێوان هەردوو وڵاتدایە بەتایبەت کە بەریتانیا بە هاوبەش و هاوکارێکى گرنگى عێراق دادەدنرێت لەرووى مەشق و راهێنان بە هێزە سەربازییەکان و پڕچەککردن و رووبەڕوبوونەوەى تیرۆر.

ئەوە لەکاتێکدایە نەجاح شەمەرى وەزیرى بەرگرى عێراق بە سەردانێکى فەرمى و لەسەر بانگهێشتى بن والاسى وەزیرى بەرگرى بەریتانیا لە لەندەنە.

لەماوەى رابردوودا عێراق چەندین یاداشتى لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەى لەگەڵ وڵاتانى زلهێز واژۆ کردوە بەمەبەستى پڕچەککردن و وەرگرتنى هاوکارى سەربازیى و لۆجیستى و بەهێزکردنى هێزى بەرگرى بەتایبەت بۆ دژایەتى شەڕى دژى تیرۆر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.