حه‌شدی شه‌عبی دوورخسته‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی له ئاسمانی باره‌گای لیوای 12ی چه‌كداره‌كانی له ده‌وروبه‌ری به‌غدا راگه‌یاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە میلیشیای حەشدی شەعبی بەیاننامەیەکی بڵاوكرده‌وه، هاتووه هێزی بەرگری ئاسمانی حەشد توانیویانە فڕۆکەیەکی چاودێری بەسەر بارەگای لیوای (12)ەوە له ئاسمانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا دووری بخنه‌وه و له كارخستووه، به‌ڵام ئاشكرا نه‌كراوه، ئاخۆ فڕۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه یان نا.
پێشتر ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی په‌نده‌ی تۆمه‌تی به ئامانجكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیی بۆ فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسرائیل درێژ كردبوو و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بیانی به‌بێ ئاگاداری حكوومه‌تی عێراق ئاسمانی ئه‌و وڵاته ببه‌زێنێت، وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.