له مه‌زادێكدا دراوێكی ١٠ سه‌نتی كه مێژووه‌كه‌ی بۆ زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه، به 1.32 ملیۆن دۆلار نرخی بۆ دانرا.
له هه‌واڵێكی سی‌ئێن‌ئێن-ـدا هاتووه، دراوی 10 سه‌نت-ـی كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1894 ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها 23 دانه خراوه‌ته به‌رده‌ست، به بڕی 1.32 ملیۆن دۆلار فڕۆشرا به دێڵلۆی هانسن كه‌وا خاوه‌نی یانه‌ی ریه‌ڵ ساڵت له‌یك-ـه و له هه‌مان كاتدا كۆكه‌ره‌وه‌ی پاره‌ی كانزانییه.
جێگای ئاماژه‌یه ناوبراو هانسن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له هه‌وڵی ئه‌وه دایه نمونه‌ی هه‌ر دراوێكی كانزاییه كه‌وا له ساڵی 1792ـه‌وه له ئه‌مریكا ده‌ركراوه، بخاته نێو ئه‌و دراوه كانزاییانه‌ی تا ئێستا كۆیكردووه‌ته‌وه.
له ساڵی 2016دا دراوێكی تری كانزایی كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 125 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به 2 ملیۆن دۆلار فڕۆشرابوو..
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.