Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 14:46

گەنجێکی کورد لەسەر گۆڕی خۆشەویستەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

كوڕەكە خەڵكی بۆکانە و تەمەنی 24 ساڵ بووە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ هەینی گەنجێكی كورد لەسەر گۆڕی خۆشەویستەكەی لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لە كاتێكدا پێشتر خۆشەویستەكەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو .

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەمبارەیەوە راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە كوڕە كوردەكە خەڵكی بۆکانە و ناوی "شاهین ڕەحیمی" بوو، تەمەنی 24 ساڵ بووە.

شاهین چووەتە سەر گۆڕی خۆشەویستەکەی، کە ماوەیەک پێش ئێستا بە هۆی دژایەتی خێزانەکەیەوە لەسەر پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌رى له‌گه‌ل كوڕه‌كه‌دا، خۆی کوشتبوو، لەوێ لە پاڵ گۆڕی خۆشەویستەكەیدا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

خۆشەویستەكەی "شاهین ناوی "هایدە عەزیز" بووە و تەمەنی 17 ساڵ بووە، بەر لە سێ مانگ لە گوندی ئوشتەپەی بۆکان لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.