نوری ئه‌لمالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشووی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی "المربد" ی عێراقی رایگه‌یاندووه: عێراق ڕێوشوێنی به‌رگری ده‌گرێته‌به‌ر و به توندی به یارمه‌تی ئێران وه‌ڵامداته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: عێراق ڕووبه‌ڕووی هێرشه ئاسمانیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شد ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و هێرشانه هه‌وڵێكن بۆ لاوازكردنی حه‌شد و سوپا و به سه‌ره‌تایه‌ك داده‌نرێت بۆ به ئامانجكردنی ئێران.
هاوكات به‌پـێی كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه ئۆفیسه‌كه‌ی مالیكیش لێدوانێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا گوتویه‌تی : ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامبێت له به ئامانجكردنی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وا عێراق ده‌یكاته گۆڕه‌پانێكی شه‌ڕ و چه‌ندان وڵاتی دیكه دێنه ناو ئه‌و شه‌ڕه‌وه به ئێرانیشه‌وه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.