قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌باره‌ی فرۆشتنی جۆره نوقڵێك له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره هۆشداریی توند به‌دوكانداره‌كان ده‌دات و داواش له دایكان و باوكان ده‌كات بهوریاییهكهی زیاتره‌وه ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانتان ده‌یكڕن.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ ئاگاداری خاوه‌نی سه‌رجه‌م دوكان و ماركێت و فرۆشگاكانی سنوری شاری سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه كه فرۆشتنی ئه‌و نوقڵ و شیرینیانه‌ی له‌شێوه‌ی جگه‌ره دروستكراوه قه‌ده‌غه‌یه، له هه‌رشوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
وتی؛ به‌هۆی هه‌بوونی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ره‌فتاری ئه‌و مناڵانه‌ی ئه‌و جۆره خواردن و شیرینانه ده‌خۆن كه له‌سه‌رشێوه‌ی جگه‌ره دروستكراوه، یاسا و ڕێنمایییه‌كان فرۆشتنی قه‌ده‌غه‌كردووه و سزای بۆ فرۆشیارهكهی دیاریكردووه.
ده‌شڵێت ، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه لیژنه‌كانه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك له‌وجۆره شیرینیه‌دا گیراوه و لیژنه‌كان به‌رده‌وام چاودێری ماركێت و بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن هه‌ركه‌س و شوێنێك له‌و جۆره نوقڵ و شیرینیه بفرۆشێت ڕوبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت داوا له دایكان و باوكان ده‌كات؛ بهوریایهكی زیاتره‌وه ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانتان ده‌یكڕن و رێگری بكه‌ن له كڕینی شتومه‌كی نه‌شیاو كه‌زیان به ره‌فتاریان بگه‌یه‌نێت وله‌كاتی هه‌بونی ئه‌وجۆره نوقڵ و شیرینیانه‌دا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.