بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى راپهرین بڵاوی كردهوه ئێوارهى رۆژى ههینى 23 ى 8 ى 2019 ، دوو تەرم بەناوەکانی ( ڕ . ٲ . هـ ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 1999 پیشەی خوێندکار دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان، وە ( ع . ٲ . ح) لەدایک بووی ساڵی 1999 پیشەی کچی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
پۆلیسى راپهرین دهشڵێت ، ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە خێزانی کچەکە بەمەبەستی گەشتوگوزار چونەتە زێی بچوک، پاش ئەوەی کچەکە دەچێتە ناو قوڵایی ئاوەکە بەمەبەستی مەلەکردن خۆی بۆ ڕزگار نەکراوە و پاشان خنکاوە، دواتر کوڕەکە بەمەستی ڕاوی ماسی چۆتە هەمان شوێن وەکوو ئەرکێکی مرۆڤایەتی چۆتە ناو ئاوەکە بەمەبەستی ڕزگارکردنی کچەکە، بەڵام ئەویش خنکاوە.
راشیدهگهیهنن ، پاش ڕووداوەکەش دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی ڕاپەڕین و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
لهكۆتادا پۆلیسى راپهرین رایدهگهێنێت كچەکە دەستگیراندارە، پاش توێکاری بۆ تەرمەکانیان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی ڕادەستی کەسوکاریان کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.