ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی عێراق گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ئه‌و فڕۆكه دڕۆنه‌ی بڵاوكرده‌وه كه به‌نیاز بووه لیوای 12ی ئه‌و هێزه بكاته ئامانج.
حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه هێزه‌كانمان فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان كرده ئامانج كه به‌سه‌ر باره‌گای لیوای 12 له پشتێنه‌ی ئه‌منی به‌غدا ده‌سووڕایه‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌شڵێت: هێزه‌كانمان توانیویانه فڕۆكه‌كه ناچار به پاشه‌كه‌ش بكه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه سیخووڕییه‌كه‌ی به ئه‌نجام بگه‌ێنێ.
شایانی باسه گرته‌كه دوو به‌شه‌و فرِۆكه‌كه له به‌شی دووه‌می گرته ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.